نایانەوێت بچنە عەلوە تازەکە
كێشەی كاسبكارانی خانخورما چییە؟
+964
دیسكی كوردی
كاسبكارانی خانخورما ئامادەنین، شوێنی كارەكەیان چۆڵبكەن و بچنە عەلوە نوێكەوە، ئەوەش گرفتی بۆ كاسبكاران و حكومەتیش دروستكردووە.
تۆڕی964 بەدواداچونی بۆ كێشەی بازاڕی خانخورما و كاسبكارەكان كرد.
بازاڕی خانخورما، بازاڕێكی میلی شاری كەركوكە، كاسبكار و دەستگێڕەكان لەو بازاڕە دوكان و كۆگایان هەیە، ژمارەیان نزیكەی 350 کۆگا و دوكانە.
بازاڕەكە لە خەڵك و لە خاوەن كارەكانەوە نزیكە بۆیە ئامادەنین چۆڵی بكەن.
عەلوە نوێكە دەكەوێتە ناوچەی سەیادە لە باشوری كەركوك
كاسبكارەكانی شارەكە پێكدێن لە كورد و عەرەب و توركمان.
نزیكەی یەك هەفتەیە عەلوەیەكی مۆدێرن و نوێ لە باكوری كەركوك كراوەتەوە، بۆ ئەو كاسبكارانە كە لەناو بازاڕی خانخورمادان، عەلوەكە 20 كیلۆمەتر دوورە لە شوێنی كاری ئێستایان.
هەر كەسێك بچێتە عەلوە نوێكەوە و دوكانێكی نوێ بگرێت، دەبێت نۆ دەفتەر دۆلار وەك سەرقوفڵانە بدات بە حكومەت و مانگانەش بڕی 200 هەزار دینار تا 500 هەزار دینار كرێی مانگانە بدەن، ئەویش بەپێی رووبەری دوكانەكە، ئەمە جگە لە پارەی شارەوانی و كارەبا و ئاو.
عەلوە نوێكەی كەركوك، یەكێكە لە بازاڕە مۆدێرن و نوێیەكان كە لەو شارەدا كراوەتەوە، بەڵام 20 کیلۆمەتر لە بازاڕی خانخورماوە دوورە، بۆیە كاسبكاران نایانەوێت بچنە ئەو عەلوە نوێیەوە و ناشتوانن ئەو هەموو پارەیە بدەن.