دهۆک
10 رۆژە دانیشتووانی نزارکێ بێ ئاون
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بەهۆی دروستکردنی شەقام، ماوەی 10 رۆژە دانیشتووانی گەڕەکی نزارکێی نوێ بێ ئاون.
ماوەی مانگێکە پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و نۆژەنکردنەوەی شەقامە تێکچووەکان لە سەنتەری شاری دهۆک لە جێبەجێکردن دایە، بەڵام کارەکان بەهۆی لە هەندێک گەڕەک بەهۆی کێشەی تەکنیکی و کەشوهەوا دواکەوتووە و لە گەڕەکێکی وەک نزارکێی نوێ خەڵک کێشەی ئاوی هەیە.
رەیان دۆسکی، یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکی نزارکێ نوێیە و قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ماوەی 10 رۆژە بێ ئاوین.
زیاتر دەشڵێت: ئەگەر جار جار کەمێک بێتەوە، ئەویش ئاوەکەی پاک نییە بۆیە ناچارین ئاو بکڕین ئەگەر زوو چارەسەری ئەو جادەیە نەکرێت.
تۆڕی 964 دەزانێت، پڕۆژەکە 64 جادەی گەڕەکەکانی ناو دوهۆک دەگرێتەوە کە پێویستیان بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوە هەیە، گوژمەکەشی پێنج ملیار و 363 ملیۆن و 36 هەزار دینارە و درێژییەکەشی 12 هەزار و 838 مەترە کە سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک سەرپەرشتی دەکات.
ئەندازیار بریندار عارف، بەڕێوەبەری شارەوانی رۆژهەڵات بە 964ـی وت، لەبەر کێشەی تەکنیکی و کەشوهەوا کارمان وەستاوە، هەوڵدەدەین لە ماوەی مانگێک سەرجەم کارەکان بکەین.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق