فۆتۆ :KRG
بارانى ئه‌م دواییه پێدانى كاره‌با زیاد ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بارانبارینى چه‌ند رۆژى رابردوو، هەردوو وێستگەی به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى دوکان و دەربەندیخانى تێرئاوكرد و حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت ” پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەکات”.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم، هۆكاری بەرهەمهێنانی زیاتری کارەبا لە هەردوو وێستگە کارۆئاوییەکەى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان بۆ رێژه‌ى زۆری بارانبارین و گلدانەوەی ئاو لە هەردوو بەنداوه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی راگەیاندوە، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، جگە لە وێستگەکانی گاز و نەوتی رەش و گازوایل، پشت بە دوو وێستگەی گەورەی کارۆئاوی دەبەستێت، ئەوانیش وێستگەكانی دوكان و دەربەندیخانن.
روونیكرده‌وه، ئەو دوو وێستگەیە پشت بە ئاوی باران دەبەستن، ئەوەش بەپێی پلانێک بۆ بەردانەوەی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاوی حکومەتی فیدڕاڵ دادەڕێژرێت، بەمشێوەیە کارەبا لەو دوو وێستگەیە بەرهەمدەهێنرێت و تێکەڵ بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با، هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان لە چەند رۆژی رابردودا ئاوێکی زۆریان گلداوەتەوە کە سەرووی 300 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا رژاوەتە بەنداوەکان، ده‌شڵێت “لەئێستادا بەرزی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 492.43 مەترە و رێژەی ئاو 173 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا، دەربەندیخانیش بەرزی ئاستی ئاو 468.80 مەترە و رێژەی گلدانەوەی رۆژانەی ئاو 173 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا”.