“بەنزینی 690 دیناری کێشەی کوالێتی و پێکهاتەی هەیە”

 964+

ئاودێر عومەر – سلێمانی

دوای نزیکەی ساڵێک لە راوەستانی بەنزینی 690 دیناری کە لەلایەن حکومەتی عێراقی دەنێردرا بۆ هەرێم، دووبارە دەست بە دابەشکردنی کرایەوە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ، بەڵام ماوەی دوو ڕۆژە دەبەشکردنی راگیراوە.

تۆڕی 964 بەدواداچونی بۆ دووبارە دابەشنەکردنی ئەو جۆرە بەنزینە کردوو لە هۆکارەکەی دەکۆڵێتەوە.

کەریم عەلی، “ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ی وت، قسەمان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی کردووە وەستانی بەنزینی 690 دیناری کاتییە وچارەسەر دەکرێت”.

وتیشی،ئەوان گرفتێکی تریان هەیە لە کوالێتی بەنزینەکە بە پێی ئەو زانیاری و بەدواداچونەی کردوویانە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار ئەو بەنزینە مادەی سەڕەتانی بەرزە ( بەنزا) ی زۆرتێدایە بە ڕێژەی 1.4 و 1.3 بۆیە داوا دەکەن داخڵ نەکرێت یان ئەو مادەیەی کەم بکرێتەوە دەبێت لە سەدا یەک  بۆ خوارتربێت.

964 پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیداری  بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانەوە کرد هیچ وەڵامێکمان دەست نەکەوت بۆ ئەوبابەتە.

لەهەمان کاتدا کەریم عەلی، ئاماژەی بەوەشدا سبەینێ  ئەنجومەن کۆدەبێتەوە، ئەوبابەتە دەخەینەڕوو بە فەرمی سەردانی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی