وەرگێڕەكە 70 بەرهەمی دیكەی هەیە و زۆربەیان چاپكراون

تەفسیری قورئان كرا بە هەورامی

+964
محەمەد عومەر- هەڵەبجە
جەمال بێدار، نوسەرێكی كوردە بەشێوەزاری هەورامی دەنوسێت، زۆر گرنگی بەزمانی كوردی و دیالێكتەكان دەدات، لە دواین كاری خۆیدا قورئانی بە شێوەزاری هەورامی تەفسیركرد.

جمال حبیب فرج ناسراو بە (جمال بێدار) لە سالی 1947 لە تەوێڵە لە دایکبووە، نوسەر و شاعیری ناوچەی هەورامان و هەڵەبجەیە.

وەک یەکەم کەس لە مێژودا قورئانی تەفسیر کردووەتە سەر شێوەزاری هەورامی
بێدار لەبارەی تەفسیرە هەورامیەكەوە دەڵێت:” لە ساڵی 2012 لە ماوەی دوو مانگ و نیودا توانیویەتی تەواوی قورئان وەربگێڕێتە سەر شێوەزاری هەورامی، بەڵام بە دیزاین و ڕێکخستنەوە ماوەی یەک ساڵی پێچوو

لە ساڵی 2015 لە تاران چاپکرا و لە ئێران و لەعێراق بڵاو بویەوە و توانیمان لە ڕێگەی خێرخواز و سەرمایەداری ناوچەی هەورامان,حاجی عابد هەورامی تەواوی تێچویەکەی خستە ئەستۆی خۆی.

جەمال بێدار دەڵێت:” ماوەی 55 ساڵە خەریکی کاری نوسینە، لە بوارەکانی شیعر و چیرۆک و وەرگێڕان و نۆ بەرهەمی چاپکراوی شیعری و 70 بەرهەمی دیكەی چاپکراوە