خوله‌ دوورودرێژه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

خوله‌ دوور و درێژه‌كه‌ی دنیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، كه‌ خولی نایابی عێراقه‌ و له‌ سێ رۆژدا گه‌ڕێكی نوێ دێته‌ ئه‌نجامدان.

لیژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی دووی نیسان خوله‌كه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و گه‌ڕی 23 له‌ ماوه‌ی سێ رۆژدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وه‌ستانی ئه‌مجاره‌ی خوله‌كه‌ كه‌ له‌ 18ی ئاداره‌وه‌ بوو، ته‌نیا به‌هۆی یارییه‌ دۆستانه‌ی عێراق و رووسیا بوو.

خولی تۆپی پێی نایابی عێراق، هه‌موو وه‌رزێك ده‌یان جار به‌بۆنه‌ی جیاجیاوه‌ ده‌وه‌ستێت، بۆیه‌ دوای هه‌موو خوله‌كانی دنیا كۆتایی دێت و چاودێران به‌ توانجه‌وه‌ ناویان لێناوه‌ درێژترین خولی تۆپی پێی دنیا.