سەرە مەنھۆلەکانى سنوورى هه‌ولێر كرانه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى بارانبارینه‌كانى چه‌ند رۆژی رابردوو، به‌شێكى سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كانى سنوورى شاره‌وانییه‌كانى هه‌ولێر به‌و خۆڵ و خاشاكه‌ گیرابوون، كه‌ باران له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوونى.

له‌ هه‌ڵمه‌تێكى سێ رۆژه‌دا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر، له‌رێگه‌ى چه‌ند تیمێكى خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ سه‌رى مه‌نهۆڵه‌ گیراوه‌كانى سنوورى شاره‌وانییه‌كه‌ی كرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا شاره‌وانییه‌ گشتییه‌كانى هه‌ولێر ده‌ڵێت “ھەڵمەتی پاککردنەوەی ڕێرەوە ئاویەکان و سەرە مەنھۆلەکان لە سنوری شارەوانیەکانی شەقلاوە و بنەسلاوە و کۆرێ و سفەیە و کانی قرژالە سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی ھەولێر ئەنجامدرا”.