دیواربه‌نده‌كه‌ى ناحیه‌ى هێرۆ شۆفێران دڵنیاده‌كاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دیواربه‌ندێك له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى ناحیه‌ى هێرۆی سنوورى راپه‌ڕین دروستكراوه‌ و سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، ئه‌م دیواره‌ هه‌م بۆ دڵنیایی شۆفێران و هه‌میش بۆ جوانیی رێگاكه‌یه‌.

عه‌لی ساڵح خدر، سەرۆکی شارەوانی  هێرۆ به‌ 964ـى وت، له‌ پێش نه‌ورۆزه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ دروستكردنى ئه‌و دیواره‌ كردووه‌ و ئێستا دیواره‌كه‌ ته‌واو كراوه‌.

سەرۆکی شارەوانی وتیشی “دروستکردنی ئه‌م دیواره‌ كه‌  Gabion wallیش ناسراوه‌، درێژیه‌كه‌ی 100 مه‌تره‌ لە بەشێک لە شەقامی سەرەکی ناحیەی هێرۆ لە گەڕەکی دەروازە دروستكراوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دیواره‌كه‌ بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر شۆفێران و پێدانی سیمایەکی جوانتر بە ناوچەکە، وتیشی “لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین دروستكراوه‌”.