چەند کەسێک بە ناوی شارەوانیی سێمێلەوە پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە

964+

هیڤی دێوالی- دهۆک

شاره‌وانیی قه‌زای سێمێل رایده‌گه‌نێت كه‌سانێك به‌ ناوی ئه‌وانه‌وه‌ پاره‌یان له‌ هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌، ئێستاش به‌ دوایاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی یاسایان بكه‌ن.

ئەمڕۆ دووشه‌مم شارەوانیی قەزای سێمێل راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرای كردووه‌، چه‌ند كه‌سێك به‌ ناوی شاره‌وانییه‌وه‌ پاره‌یان له‌ هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌.

ئەمیر ئەتروشی بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی دهۆک به‌ تۆڕی 964ی وت، ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك ماوه‌ی دوو رۆژه‌ خۆیان وه‌ك كارمه‌ندی شاره‌وانیی سێمێل ناساندووه‌ و چوونه‌ته‌ به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵان و  پاره‌یان له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتووه‌.

تۆڕی 964 ده‌زانیت، ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ ناوی كاری كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك پاره‌یان له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتووه‌.

ئەمیر ئەتروشی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، خه‌ریكی به‌دواداچوونن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ بدۆزنه‌وه‌ و رێككاری یاساییان به‌رامبه‌ر بگرنه‌به‌ر.

شاره‌وانیی قه‌زای سێمێل ئاگه‌داری هاوڵاتیانی سنووره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر دیارده‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌یان بینی و و گومانیان هه‌بوو، په‌یوه‌ندیی به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی “07503051423” بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، یه‌كه‌مجاره‌ كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ سنووری قه‌زاكه‌یان بێته‌ ئه‌نجامدان.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا