لە هەڵەبجە كتێب بەخۆڕاییە
میدیازان- محەمەد عومەر- هەڵەبجە
لە هەڵەبجە لەلایەن رێكخراوی ئاراستەوە هەزار و ٥٠٠ كتێب بەخۆڕایی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكرا.
بە قسەی خۆیان، بۆ زیادكردنی ئاستی خوێندن و خوێندەواری و ئاشناكردنی هاوڵاتیان بە كتێب، رێكخراوی ئاراستە ئەو کارەی کردووە.
هەرکەسێک مافی هەبووە تاوەکو سێ کتێب بەخۆڕایی وەربگرێت.
فەرهەنگ محەمەد، سەرۆکی سەنتەری لاوانی ئاراستە بە میدیازانی راگەیاند، “ئامانجمان لەم پڕۆژەیە هاندانی تاکە بۆ دنیای خوێندنەوە و کتێب، خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ ئەم پڕۆژەیەمان ئەنجامدا”.
هەروەها وتی، کتێبەکان هەمەچەشنن و سەرجەم بوارەکانیان تێدایە.
هاوڵاتیانیش دەربارەی بەخشینی كتێبەکان قسەیان بۆ میدیازان کرد، لای خۆیانەوە سوپاسی رێکخراکەیان کرد.
رێکخراوی ئاراستە سنوری کارەکانی پارێزگای هەڵەبجەیە و ساڵی ٢٠١٤دامەزراوە، هەوڵی پەرەپێدانی کلتوری خوێندنەوە دەدات لە ناوچەکەدا.