کەش و هەوا - +964
سەرەتای ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی دیکەی باران بەڕێوەیە
964+
فەهمی نەبی
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی بێت، شەپۆلێکی نوێی باران بارین بەڕێوەیە و لە رۆژی یەکشەممەوە باران لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
ئەو شەپۆلە لە رۆژی یەکشەممەوە دەستپێدەکات و کاریگەریەکەی تا رۆژی سێ شەممە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە پارێزگای دهۆک کاریگەری ئەو شەپۆلە لە رۆژی شەممەوە دەستپێدەکات.
چاوەڕوان دەکرێت، ئەو شەپۆلە باران بارینە پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزێنێ بەراورد بەرۆژانی پێش خۆی.
پێشبینی پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ 24.3.2023
هەولێر 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی 19 پلەی سیلیزی
دهۆک 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک 23 پلەی سیلیزی