له سۆران شۆرتی كاره‌با پێنج ماڵى سووتاند
964+
ئاسۆ وه‌رتى _ سۆران
له گه‌ڕه‌كێكی سۆران له ئه‌نجامى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك پینج ماڵ سووتان.
كه‌مێك پێش ئێستا له گه‌ڕه‌كى به‌خیتارى ناوه‌ندى قه‌زاى سۆران، پێنج ماڵ كه له كۆڵانێكدا له‌ریزی یه‌كتربوونه، به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێكه‌وه سووتان.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یامنێرى 964 له شوێنى رووداوه‌كه، ته‌واوى خێزانه‌كانى چوار له‌و ماڵانه له ماڵ نه‌بووینه و له گه‌شت و سه‌یران بونه.
ئه‌و خێزانه‌ش كه له ماڵ بوونه، به‌هۆى ئاگر‌كه‌وتنه‌وه‌كه ژنێك ده‌ستى سووتاوه و دوو له منداڵه‌كانیشى به‌هۆى تینى ئاگره‌كه‌وه ده‌موچاویان هه‌ڵكوڕوزاوه.
به‌یار محێدین وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران به 964ـى راگەیاند “لە لایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادارکراینەوە بە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی بەختیاری سۆران، تیمەکانمان بە زووترین کات گه‌یشتنه شوێنی رووداوەکە، لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.
وتیشی “ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی كاره‌با روویداوە دواتر گەیشتوتە بەرمیلی نەوت بەوهۆیەوە ئاگرەکە تەشەنەی کردوە و گەوره بوو و پێنچ ماڵ بەتەواوی سوتاون”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ساڵی رابردوو لەم رۆژەدا، لەهه‌مان گەڕەکى ناوه‌ندى قه‌زاى سۆران، ماڵێک گڕی گرت دوو منداڵى ئه‌و ماڵه كه له‌خه‌ودابوون، گیانیان لەدەستدا.