لە رۆژانی گەشتدا بە مەیدانی رێنمایی بە گەشتیاران دەدرێت

بۆ پاراستنی ژینگەکەیان 700 پۆستەری هۆشیارییان هەڵواسی

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بە مەبەستی پاراستن و پاکڕاگرتنی ناوچە گەشتیارییەکانی زاخۆ لە لایەن گەشتیارانەوە، 700 پۆستەری هۆشیاریی ژینگەیی لە سەیرانگاکانی ناوچەکە بە درەختەکانەوە هەڵواسران.

کارەکە لە لایەن 25 گەنجی دانیشتووی زاخۆوە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار ئەنجام دراوە.

پۆستەرەکان رێنمایی ژینگەپارێزییان تێدایە، هاوکات ماوەی لەناوچوونی ئەو کەرەستانەش لەناو خاک روون کراوەتە، کە گەشتیاران فڕێی دەدەن.

بێوار سندی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری زاخۆ بە تۆڕی 964ـی وت “لە چەندان گوند و شوێنی گەشتیاریی زاخۆ ئەو پۆستەرانە هەڵواسراون”.

بێوار کە هاوکات ئەندامی رێکخراوی “بەڕی”ـی ژینگەپارێزییە ئاشکراشی کرد، رۆژانی گەشت و سەیران بە مەیدانی رێنمایی دەدەنە گەشتیاران و کەرەستەی پێویستی خۆڵفڕێدانیشیان دەدەنێ.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد