لە چوار چێوەی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز

چاڵنجی “فڕێمەدە” بۆ ژینگەپارێزی دەستیپێكرد

964+

مەریەم ئەحمەد – هەولێر

لە درێژەی كار و چالاكییەكانی  فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز ئەمڕۆ شەممە لە ژێر دروشمی “فڕێمەدە” چالاكی ژینگەپارێزی بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ شەممە 18.3.2023 چاڵنجی ”فڕێمەدە” بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر لە سەیرانگەی دڵۆپە لە ناحیەی كەسنەزان بەڕێوەچوو.

سوهەیب ناوخۆش، ژینگەپارێز بە تۆڕی 964ی وت، ماوەی دوو ساڵە تیمێکیان دروستکردووە، کە زیاتر لە 60 گەنجن و بە خۆبەخشی کاری ژینگە پارێزی دەکەن و زۆربەیان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانن.

رێبین محەمەد ژینگەپارێزی خۆبەخشە و بە تۆڕی 964ی وت، “من دەرچووی ئەندازیاریی نەوتم  و ماوەی دوو ساڵە بە خۆبەخشی کاری ژینگە پارێزی دەکەم و دەمانەوێت هانی خەڵک بدەین باشتر ژینگە بپارێزن.

بە بەشداریی كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخش و ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانگە  حکومییەکان هەڵمەتێکی پاککردنەوەی سەیرانگەی دڵۆپە لە ناحیەی کەسنەزان بەڕێوەجوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی