لە عێراق و کوردستاندا 49 هەزار مۆلیدە هەیە
964+
نزیكهی 49 هەزار مۆلیدەی کارەبایی ئەهلی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن، هەموویان پێکەوە نزیکەی حەوت ملیۆن بەشداربوویان هەیە، هەموو ئەم زانیارییانە وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسی كردوون.
ئەم ماوەیەی رابردوو وەزارەتی پلاندانانی عێراق خەریکی رووپێوییەک بوو لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان، یەکەمجاریشە شتی وا دەکات، ئەو ئەنجامانەی بۆیان دەرکەوتووە بەم شێوەیە بووە:
– کۆی ئەو مۆلیدە ئەهلییانەی کاردەکەن: 48553 مۆلیدە
– ژمارەی کارمەندانی مۆلیدە ئەهلییەکان: 44640 کەس
– کۆی هاوبەشانی مۆلیدە ئەهلییەکان: 6700665 هاوبەش
– ئەو پارەیەی لە مانگێکدا بە دەستی دەهێنن: سێ ملیار و 479 ملیۆن دینار.