لە رێگەی مانگی سووری کوردییەوە
لە رۆژئاوای کوردستان زیاتر لە 11 هەزار خێزانی کەمدەرامەت هاوکاری کران
فەرهاد حەسەن
مانگی سووری کوردی، بەردەوامە لە دابەشکردنی هاوکارییەکانی بە سەر خێزانەکان و ئەمجارە رووی کردوەتە خێزانە کەمدەرامەتەکان و زیاتر لە 11 هەزار خێزانی سوودمەند کردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی رێکخراوەکە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، هاوکاریی مرۆییان گەیاندووەتە 11 هەزار و 138 کەسی کەم دەرامەت لە شار و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان.
دفەشڵێت، بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی هاوکاریی مرۆیی لە شار و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و تیمەکانیشیان لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، لە حەسەکە، دربێسێ و تلتەمر، هاوکارییەکانیان بەسەر خێزانەکاندا دابەشکردووە.
ئاماژە بەوەشکردووە، هاوکارییەکان کەسانی هەژار، تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشانی گورچیلەی گرتووەتەوە.