لە قەزای خەبات بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە 10 خانوو تێکدراوە
964+
سەعید محەمەد-هەولێر
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەی قەزای خەبات، 10 خانووی لایەنێکی کێشەکە تێکدراوە و داوای چارەسەر لە حکومەت دەکەن.
کێشەکە بۆ 10 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەهۆی کوشتنی کەسێکەوە، کەسوکارەکەی کوژراوەکە 10 خانووی بنەماڵەی بکوژەکە تێکدەدەن.
رەشید لەتیف،برای تۆمەتباری ئەم کەیسەیە، بۆ 964 قسەیکرد، ئەو وتی “کێشەکە لە ساڵی 2013 روویداوە، ئێمە ئامۆزای یەکترین، سەرەتا کێشەکە بچووک بوو دواتر تەشەنەی کرد و کەسێک لەوان کوژرا”.
رەشید باسی ئەوەشی کرد وتی “دوای کوشتنی کوڕەکەیان، بنەماڵەی کوژراو خانووەکانی ئێمەیان تێکدا و ئێمەش دوورکەوتینەوە، داواکارین لە حکوومەت و لایەنی پەیوەندیدار چارەسەری کێشەکەمان بکات و خانەوادەکەمان بگەرێنەوە زێدی خۆیان”.
بەگوێرەی زانیاریەکانی 964 تەقەکردنی دوو شەوی رابردووی قەزای خەبات بۆ هەمان ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە، لەئێستادا تەقەکەران لە پۆلیسی ئاکرێ دەستگیرکراون.
قەزای خەبات بەدووری 35 کیلۆمەتر دەکەوێتە دووری شاری هەولێر.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی