لە هەندێک ناوچە

ئەگەری بارینی تەزرە و بەفر هەیە

964+
بەشی کوردی

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی بێت، ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە بەردەوامی دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی تەزرە و بەفریش هەیە.
بەشی پێشبینی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە گەیاندن، ئەمڕۆ 16.3.2023 پێشبینیەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی کەشناسی بێت، شەپۆڵی باران بارین لە تەواوی ناوچە جیاجیاکان بەردەوامی دەبێت، زۆرترین رێژەی دابارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت، هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە بەشێکی ناوچە سنووریەکان.

بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەوە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراوورد بە دوێنێ بە نزیکەی 4 تــا 6 پلە.
بۆ بەیانی رۆژی هەینی، ئاسمان نیمچە هەور یان هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان تاوە بارانی کورت خایەن دروست دەبێت، هەروەها هەندێک کات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە، پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلە بەرز دەبێتەوە.

کەشی پێشبینیکراو بۆ هەینی 17.3.2023 بەمجۆرە دەبێت:
هەولێر 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی 18 پلەى سیلیزى
دهۆک 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ 20 پلەى سیلیزى
سۆران 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان 25 پلەى سیلیزى.