"پڕۆژەیەکی میکسە"
پڕۆژەی گەشتیاری لە دوورگەی ئەسپەکان دروست دەکرێت
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
سەیرانگای بانقۆین لە ناوچەی شەمێران لەگەڵ دوورگەی ئەسپەکان کە دەکەونە قەزای دەربەندیخان، دەکرێنە پرۆژەی گەشتیاری و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزاکەش دەڵێت، “لە قۆناغی دیزاینکردنین”.
سەرکەوت بەکر، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دەربەندیخان بە 964ى وت، “بانقۆین و دوورگەی ئەسپەکان خۆیان سروشت و دیمەنێکی جوانیان ھەیە، بۆ راکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ سنوورەکە سەرقاڵی ئەنجامدانی پرۆژەیەکی گەشتیارین”.
“پرۆژەکە پرۆژەیەکی میکسە “تێکەڵ” چەندین کاری جۆراو جۆر لەخۆدەگرێت، بە چەند بەشێک پرۆژەکە تەواو دەکرێت و ھەوڵدەدەین بە زووترین کات دەست بەکارەکانی بکرێت”، سەرکەوت بەکر وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆژەکە بەنداوی دەربەندیخان و بانقۆین و دوورگەی ئەسپەکان لەخۆدەگرێت، دیزاینە بنەڕەتییەکەی تەواوکراوە و تەنیا کۆمەڵێک گۆڕانکاری ھەیە تێیدا دەکرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا