هەولێر
چاڵى پەردەم بیناى پارێزگا: وریا نەبن تێى دەکەون
964+
وریا فەتاح
رێک لە بەرامبەر بیناى پارێزگاى هەولێر و لە شەقامى سوڵتان موزەفەر، ماوەى 10 رۆژە بەهۆى بارانبارینەوە چاڵێک دروستبووە و مەترسى ئەوەى لەسەرە هاوڵاتیان تێى بکەون.
چاڵەکە لەسەر شەقامە سەرەکییەکەى بەردەم بیناى پارێزگایە، بە قسەى کاسبکارانى ئەو ناوە، نەترسییە بۆ ئەو هاوڵاتى و پیادەڕەوانەى لە شەقامەکەوە هاتوچۆ دەکەن.
پەیامنێرى 964، کێشەکەى بردە بەردەم ئارام رەسوڵ، بەڕێوەبەرى شارەوانى یەک و لە چاڵەکە ئاگادارى کردەوە، ئەویش بە 964ـى وت،”بەیانى تیمى شارەوانى دەنێرم و بە زووترین کات چارەسەرى دەکەین”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح