ژماره‌ی تیپه‌كانی مۆندیال زیاد كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ “فیفا” رایگه‌یاند، له مۆندیالی داهاتووه‌وه ژماره‌ی تیپه به‌شداربووه‌كان ده‌بێته 48 و به‌سه‌ر 12 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن.
ئەنجومەنی فیفا، ئەمڕۆ سێشەممە 14.3.2023 لە شاری کیگالی پایتەختی رواندا کۆبوونەوە و چەند بڕیارێكی نوێیان ده‌ركرد، گرنگترینیان ژماره‌ی تیپه‌كانی مۆندیال زیادكرا بۆ 48 هه‌ڵبژارده و له مۆندیالی 2026ـه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
ئەنجومەنەکە بە کۆی دەنگ رەزامەندیی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی مۆندیالی 2026 به به‌شداریی 48 هه‌ڵبژارده، كه به‌سه‌ر 12 كۆمه‌ڵه دابه‌ش ده‌كرێن و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 4 تیپ له‌خۆده‌گرێت.
به پێی بڕیاری نوێی فیفا، له مۆندیالی داهاتوودا له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو تیپ سه‌رده‌كه‌ون، له‌گه‌ڵ باشترین 8 تیپی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌م له كۆمه‌ڵه‌كان.
بڕیارە لە مۆندیالی داهاتوودا 104 یاری بكرێن، كه ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا و مه‌كسیك میوانداریی ده‌كه‌ن.
یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 له 19ی تەمووز بەڕێوەدەچێت، بەمەرجێک یاریزانەکان له یانه‌كانیانه‌وه له 25ی ئایاری هه‌مان ساڵ ئازاد بكرێن.
هاوكات فیفا بڕیاری دا پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نوێی ساڵانه‌ی بۆ یانه پاڵه‌وانه‌كانی كیشوه‌ره‌كان بێته ئه‌نجامدان، كه له 2024ـه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به جۆرێكه، له یاریی كۆتاییدا پاڵه‌وانی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا “چامپیۆنزلیگ”، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می پاڵاوتنه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه یاریی ده‌كات.