فێستیڤاڵی بابل بۆ هونەری سەرشەقام فۆتۆ: +964
فێستیڤاڵی هونەری سەرشەقام لە بابل بەڕێوەدەچێت
+964
بابل – دێسکی عەرەبی
ئەمڕۆ سێشممە 14.3.2023 لە بابل، بە بەشداری زیاتر لە 15 وڵات، لە باخچەی کۆلیژی زانکۆی ئەلموستەقبەل، چەندان نمایشی سەرسوڕهێنەر لە فێستیڤاڵی “هونەری سەرشەقام” لە وەشانی سێیەمیدا ئەنجام درا، وەک نمایشی شانۆگەری و ئەکرۆبات و داهێنان لە هونەری وێنەکێشان.
فێستیڤاڵەکە لە ماوەی دوو رۆژدا بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 15 وڵاتی جیهان بەشدارن، لەوانە لوبنان، جەزائیر، میسر و تونس.
عامر ئەلمەرزوگی سەرۆکی فیستیڤاڵەکە بۆ تۆڕی 964 وتی: “فێستیڤاڵەکە بۆ شەقامەکانی بابل و حلە دەگوازرێنەوە و بڕیارە لە شوێنە گشتییەکاندا زیاتر لە 20 نمایشی شانۆیی ئەنجام بدرێن”.
هونەرمەندی شانۆکار مەحمود عەباس بە تۆڕی 964ی وت
“فێستیڤاڵەکە هەوڵێکە بە ناساندنی سەلیقەی هونەری لە عێراق لە رێگەی چەند کارێکی جیاوازەوە بە ناونیشانی هونەری سەرشەقام، هەر بۆیە شانۆ بە کاریگەرترین هونەر دادەنرێت لەسەر کۆمەڵگە، بە تایبەتی لەگەڵ شێوەی فێستیڤاڵەکە و رێژەی بەشداریکردن لە ناوەوە و دەرەوەی عێراقدا.