ئیتالیا لاسایی ئیسپانیا ده‌كاتەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا
میدیاكانی ئیتالیا بڵاویان كرده‌وه، جامی سوپه‌ری ئیتالیا له سعوودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شێوازه‌كه‌شی ده‌گۆڕێت و وه‌ك سوپه‌ری ئیسپانیای لێدێت.
ده‌سته‌ی خولی ئیتالیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، شێوازی جامی سوپه‌ری ئیتالیا ده‌گۆڕێت و له 2024 به سیستمێكی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به جۆرێك ده‌بێته چوار تیپ، پاڵه‌وان و دووه‌می خولی ئیتالیا، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو تیپی یاریی كۆتایی جامی ئیتالیا به‌شداریی ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، دوو وه‌شانی داهاتووی جامی سوپه‌ری ئیتالیا به سیستمی نوێ له سعوودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی ئینته‌رمیلان پاڵه‌وانی وه‌شانی رابردووی جامی سوپه‌ری ئیتالیایه، دوای ئه‌وه‌ی له كانوونی دووه‌می رابردوو له ریاز به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ له یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی برده‌وه.