بەرەوکوێ دەچێت؟

شەڕەقسەى نێوان تورکیا و ئیسرائیل؛ لە کوردکوژییەوە بۆ کۆمەڵکوژى

964+

وریا فەتاح

هەموو شتێک لەوەوە دەستی پێکرد کە گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتنە لوتکە. بنیامین نەتەنیاهۆ، بۆ ئەوەی وەڵامی رەخنە توندەکانی تورکیا بداتەوە، دەستی خستە سەر برینێکی کۆن و رایگەیاند: “ئەردۆغان مافی نییە وانەی رەوشتمان پێ بڵێت، چونکە ئەو خۆی کۆمەڵکوژیی دژی کوردەکان ئەنجامداوە.” ئەم لێدوانە وەک پریشکێک بوو بۆ تەقینەوەی جەنگێکی دیپلۆماسی کە چەندین ساڵ بوو هەوڵی هێورکردنەوەی دەدرا.

ئاستی سوکایەتییەکان سنووری تێپەڕاند، کاتێک یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەردۆغانی بە “پڵنگی کارتۆنی” وەسف کرد، چونکە بەرامبەر مووشەکەکانی ئێران بێدەنگ بووە. لە بەرامبەردا، ئەنقەرە قورسترین چەکی زمانەوانیی بەکارهێنا و نەتەنیاهۆی بە “هیتلەری سەردەم” ناو برد.

ئێستا تابلۆکە ئاوایە: ئیسرائیل، ئەنقەرە بە پشتیوانی “تیرۆر” و کۆمەڵکوژی کورد تۆمەتبار دەکات. تورکیاش، تەلئەبیب بە ئەنجامدانی “جینۆساید” لە غەززە و پەیڕەوکردنی رێبازەکەی نازییەکان دەزانێت.

راستە ئەوان تەنیا شەڕە قسە دەکەن، بەڵام ئەم ململانێیە تەنیا “قسە” نییە، بەڵکو سێ پەیامی مەترسیداری تێدایە:

1. کۆتایی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان: هەموو ئەو هەوڵانەی بۆ چاککردنی پەیوەندییەکان درابوون، سووتان.
2. بەستەڵەکی دیپلۆماسی: ئەمەش واتاى ئەوەیە تورکیا ئیتر ناتوانێت وەک نێوەندگیر لە کێشەکانی ناوچەکەدا دەربکەوێت، چونکە لایەنێکی سەرەکییە لە کێشەکە.
3. گواستنەوە بۆ مەیدان: مەترسی هەیە ئەم شەڕە زارەکییە ڕێگە بۆ پێکدادانی بەرژەوەندییەکان لە سووریا یان دەریای ناوەڕاست خۆش بکات.

نەتەنیاهۆ: ئەردۆغان کوردى کۆمەڵکوژ کردووە

نەتەنیاهۆ: ئەردۆغان کوردى کۆمەڵکوژ کردووە