گەرووی هورمز
ئەمڕۆ
بۆ یەکەمجار دوای دەستپێکردنی شەڕ؛ کەشتییەکانی ئەمریکا هورمزیان تێپەڕاند
964+
وریا فەتاح
کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە هەنگاوێکی نوێدا و بۆ یەکەمجار لە دوای هەڵگیرسانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، گەرووی هورمزیان بڕی و چوونە ناو ئاوەکانی کەنداو، دواتریش گەڕانەوە.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی “ئەکسیۆس”، وردەکاریی ئەم جوڵە سەربازییەی ئەمریکا بەم شێوەیەیە:
بەرپرسێکی ئەمریکی پشتڕاستیکردووەتەوە، کە ئەمە یەکەمین تێپەڕبوونی کەشتییە جەنگییەکانیانە بە گەرووی هورمزدا لەو کاتەوەی شەڕ لە ناوچەکە دەستیپێکردووە
کەشتییەکان لە رۆژهەڵاتەوە بەرەو رۆژئاوا چوونەتە ناو کەنداو، پاشان جارێکی دیکە گەرووەکەیان بڕیوەتەوە و بەرەو دەریای عەرەب گەڕاونەتەوە.
ئەمریکا ئامانجی بووە لە رێگەی ئەم جوڵەیەوە جەخت بکاتەوە کە پاراستنی “ئازادیی کەشتیوانی” لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کاری لە پێشینەی ئەوانە.
ئەم هەنگاوە وەک پەیامێکی دڵنیایی بووە بۆ کەشتییە بازرگانییەکان، تاوەکو متمانەیان بۆ بگەڕێتەوە کە دەتوانن بە سەلامەتی بەناو ئەو گەرووە ستراتیژییەدا تێپەڕن.