هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە: راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
ئەوەی ئامادە نەبێت ناوەکەی بڵاودەکرێتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەندامان: سبەی ئامادەبن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەیبەت حەلبوسی ئەمڕۆ هەینی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی سەرجەم ئەندامان ئامادەبن لە دانیشتنی سبەی پەرلەمان، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
پێنج کوتلەی پەرلەمانی عێراق قسەی خۆیان کرد
لە راگەیەندراوێکدا حەلبوسی رایگەیاند، داوا لە سەرکردە سیاسییەکان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو
و ئەندامان دەکەین، کە ئامادەی دانیشتنی رۆژی شەممە بن، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، هەروەها بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی مەرجە دەستوورییەکان و ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە ئەمنی و ئابوورییەی وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە، کە داوا لە هەموو لایەک دەکات بەرپرسیاریەتی نیشتمانی لەئەستۆ بگرن.
حەلبوسی دووپاتی کردەوە، “ناوی ئەندامانی ئامادەنەبووی دانیشتنەکەی پەرلەمان، هەروەها ئەو لایەنە سیاسییانەی رێگری لە ئەندامەکانیان دەکەن لە ئامادەبوون، بڵاو دەکرێنەوە، بۆ ئەوەی رای گشتی لێی ئاگاداربن”.
بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە بەپێی عورفی سیاسی لە عێراق و رێککەوتنی نێوان لایەنەکان، پۆستەکە پشکی کوردە.