کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق دەستیان پێکردووە

964+

توانا نەقی

دوای ماوەیەکی زۆر راگرتنی گەشتەکان بەهۆی شەڕی 40 رۆژەی نێوان ئەمریکا و ئیسرایل لەگەڵ ئێران دواجار ئەمڕۆ هەینی هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی بەغداوە دەستپێکردەوە.

کۆمپانیای هێڵێ ئاسمانی عێراقی بڵاویکردەوە، ئێستا کاتی دەتپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانە و ئاسمانی وڵاتەکە بە رووی فڕۆکە مەدەنییەکاندا دەکرێتەوە و دەتوانن گەشتەکانتان بکەن.

بە پێی ئەو وێنانە هێڵی ئاسمانی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەخانەی بەغدا قەرەباڵغبووە و جموجۆڵی گەشتی هاوڵاتیان دەستی پێکردووەتەوە لە ئێستاوە.