زێلێنسکی " دۆناڵد ترەمپ بەڵگەکان پشتگوێ دەخات"

“رووسیا هاوکاری هێرشەکانی ئێران بووە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”

964+

فەرهاد حەسەن

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکڕانیا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ بەڵگەکان پشتگوێ دەخات کە رووسیا هاوکاری هێرشەکانی ئێران بووە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەشڵێت “ئیدارەی ئەمریکا نایەوێت دان بەوەدا بنێت کە پوتین درۆیان لەگەڵ دەکات”.

رۆژنامەی تەلیگراف ئەم قسانەی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پۆدکاستی The Rest is Politics ی بەریتانی وەرگرتووە، وەکو باسی کردووە “بەڵگەی حاشاهەڵنەگر”ی هەیە کە رووسیا زانیاری هەواڵگری پێشکەش بە ئێران کردووە و وێنەکانی مانگی دەستکردی مۆسکۆ پشتگیری لە هێرشەکانی تاران کردووە بۆ سەر سەروەت و سامانی سەربازی و دامەزراوە وزەییەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو.

وتوویەتی “من بە ئاشکرا ئەمەم وتووە، بەڵام ئایا کاردانەوەیەکمان لە ئەمریکاوە بیستووە بەرامبەر بە رووسیا کە دەبێت وازی لێبهێنن؟”.

بەپێی ھەڵسەنگاندنێکی ھەواڵگری ئۆکرانی کە لەلایەن ئاژانسی رۆیتەرزەوە پێداچوونەوەی بۆ کراوە، مانگی دەستکردەکانی رووسیا لە نێوان رۆژانی 21 تاوەکو 31ی مانگی ئازار، دەیان رووپێوی وێنەیی وردیان لە شوێنە سەربازییەکان و ژێرخانی گرنگ لە سەرانسەری 11 وڵاتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە.

بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکە، ئێران لە ماوەی چەند رۆژێکدا دوای رووپێوییەکان، بە شێوەیەکی سیستماتیک شوێنەکانی بە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووەتە ئامانج.

سەرۆکی ئێران هەڕەشە دەکات  و رووسیاش فڕۆکە بۆ ئێران داب...

سەرۆکی ئێران هەڕەشە دەکات و رووسیاش فڕۆکە بۆ ئێران دابیندەکات