پەرلەمانتاری ئێران:
هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاسای دابینکردنی ئاسایشی تەنگەی هورمز پەسەند دەکرێت
964+
فەرهاد حەسەن
محەمەد رەزا رەزایی کوچی، پەرلەمانتاری ئێران و سەرۆکی دەستەی ئەندازیاری شارستانی لە پەرلەمان لە تۆڕی X بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەیاسای دابینکردنی ئاسایشی تەنگەی هورمز لە هەفتەی داهاتوودا بە دەنگی یەکلاکەرەوەی نوێنەرانی پەرلەمان پەسەند دەکرێت و رادەگەیەندرێت.
دەشڵێت “ئەم هەنگاوە ستراتیژییە، پەیامێکی روونە بۆ حکومەتی تێرۆریستی ئەمریکا، رژێمی ساختەی زایۆنی و وڵاتانی دوژمنکار، کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو مەیدانەکاندا، بە بڕیار و زیرەکانە تەفتار دەکات.”