پاقلەفرۆشێک بەهۆی داخستنییەوە زەرەرمەند بوو

با کردنەوەی یاریگای فەڕەنسۆ هەریری بازاڕی کاسبکارانیش کرایەوە

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

مام عەلی کاسبکارێکی بەردەم یاریگای فەڕەنسۆ هەریرییە لەهەولێر، ئەو ماوەیەی کە یاریگاکە بەهۆی دۆخی جەنگەوە داخرابوو، زەرەرمەند بووە دەڵێت “170  هەزار دینارم زەرەر کردووە”.

ئەو کاری پاقلەفرۆشی لەو شوێنە دەکات دەڵیت لەو ماوەیەی داخرابووم، هەر جارەی پاقلەم دەهێنا وەکو خۆی دەمگەڕاندەوە ماڵەوە و هیچ کڕیارێکی نەبووە و ناچار فڕێیداون، ئێستاش بە کردنەوەی دەرگای یاریگاکە بازاڕی جوڵاوە و دەڵێت “حەزمان لە شەڕ نییە چونکە شەڕ کاسبیشمان ناهێڵێت”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

سیستمی ڤار له‌ یاریگای پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دادەنرێت

سیستمی ڤار له‌ یاریگای پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دادەنرێت