هەواڵێک دێ و دەچێ

وەزارەتی نەوت دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە؛ پێدانی بەنزین سنوودار نەکراوە

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی نەوتی عێراق، بە فەرمی سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دیاریکردنی بڕی بەنزین بۆ پێدان بە هەر ئۆتۆمبێل دەکەن، کاتێک سەردانی بەنزینخانەکان دەکەن.

بە قسەی ئەو وەزارەتە، هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نییە کە پێدانی بەنزینی سنوودار کردبێ، وە پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزین لە وێستگەکانی سووتەمەنیدا بە شێوەیەکی ئاسایی و بەو بڕەی هاوڵاتیەکە پێویستیەتی بەردەوامە.

لە سۆشیاڵ میدیا، وا دوو رۆژە هەواڵ دێت و دەچێ، کە بڕی 33 لیتر بەنزین دیاری کراوە بۆ پێدان بە هەر ئۆتۆمبێلێک لە بەنزینخانەکان، وەزارەتی نەوت بەم ڕوونکردنەوە خێرایەی هەوڵی داوە رێگری لە دروستبوونی قەرەباڵغی لە وێستگەکانی سووتەمەنیدا بکات.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.4.2026 رایگەیاند، مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت بەرامبەر هەر لایەنێک کە بەڵگەنامەی ساختە یان زانیاری هەڵە سەبارەت بە سێکتەری نەوت بڵاودەکاتەوە، داواشی لە هاووڵاتیان کرد تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی وەزارەت ببەستن.

وەزارەتی نەوت: بەنزین زۆرە و ترسى قەیرانتان نەبێت

وەزارەتی نەوت: بەنزین زۆرە و ترسى قەیرانتان نەبێت