کەڵکیان نەماوە

عامودا؛ شارێک شەقامەکانى چاویان لە ئاوڕدانەوەیە

964+

گەرناس مەعۆ

دانیشتووانی شاری عامودا ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر خراپیی رێگاوبانەکان و لاوازیی خزمەتگوزارییەکانی ژێرخان لە شارەکەدا، لە 964ـەوە داوا دەکەن، ئاوڕێک لە شەقام و کۆڵانەکانیان بدرێتەوە.

بەپێى قسەى هاوڵاتیانى شارەکە و ئەو دیمەنانەى 964 تۆمارى کردووە، زۆربەی شەقامە سەرەکی و لاوەکییەکانی شارەکە تێکچوون و پڕن لە چاڵ و چۆڵ، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، بەتایبەت لە وەرزى بارانبارین کە قوڕ و چڵپاوێکى زۆر لەسەر شەقامەکان کۆدەبێتەوە.

ژمارەیەک لە دانیشتوانى شارەکە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و شارەوانی دەکەن بە زووترین کات دەست بە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان و چاککردنی ژێرخانی شارەکە بکەن، بەتایبەت ئەو رێگایانەی کە دەچنەوە سەر ناوەندە خزمەتگوزاری و تەندروستییەکان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

40 رۆژه‌ هاوكارییه‌كان له‌ عامودا دابه‌ش ده‌كرێن

40 رۆژه‌ هاوكارییه‌كان له‌ عامودا دابه‌ش ده‌كرێن