"عێراق بەجێبهێڵن و گه‌شتی بۆ مه‌كه‌ن"
ئه‌مریكا بانگه‌واز بۆ جێهێشتنی هاوڵاتیه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق بانگه‌وازی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوڵاتیه‌كانیان له عێراق نوێده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئامۆژگاریه‌كه‌یان له ئاستی پله‌ی چواره‌مدایه و داوا ده‌كه‌ین، گه‌شت بۆ عێراق مه‌كه‌ن، چونكه ژیانتان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و به‌په‌له‌ش له رێگه‌ی وشكانیه‌وه ئه‌م وڵاته به‌جێبهێڵن”.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 8.4.2026 میلیشیاكانی عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، چه‌ندین هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له نزیك ناوه‌ندی پشتیوانی دیپلۆماسی و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئه‌نجامدا، “له‌وانه‌یه ئه‌م میلیشیایانه پلانی هێرشی زیاتریان هه‌بێت دژی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی و ئامانجه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌مریكا له سه‌رانسه‌ری عێراق، به هه‌رێمی كوردستانی عێراقیشه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق پلانه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئاسمانی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته بازرگانییه‌كان راگه‌یاندوه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ئاسمانی عێراقدا، ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كه‌ین كه گه‌شته ناوخۆییه‌كانیان له رێگه‌ی هێڵی ئاسمانیه‌وه نه‌كه‌ن، هاوڵاتیانی ئه‌مریكی كه ئێستا له عێراقن پێویسته له‌مكاته‌دا به رێگای وشكانی عێراق به‌جێبهێڵن”.
ئەوەشی بۆ ئاشکرا کردوون “ره‌نگه گروپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به ئێران پلانیان هه‌بێت بۆ به ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی، دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان، شوێنه بازرگانییه‌كان، زانكۆكان، ژێرخانی وزه، هۆتێله‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان و شوێنه‌كانی دیكه كه پێده‌چێت په‌یوه‌ندییان به ئه‌مریكاوه هه‌بێت، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه عێراقییه‌كان و ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌م گروپه چه‌كدارانه هاوڵاتیانی ئه‌مریكییان كردۆته ئامانج بۆ ڕفاندن”.
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق سه‌ره‌ڕای رۆیشتنی ناچاری هه‌ندێك له كارمه‌ندان به‌رده‌وامه له كاركردن، به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له عێراق، بەڵام دەڵێت “تكایه هه‌وڵبده‌ن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا یان كونسوڵخانه‌ی گشتی له هه‌ولێر به‌هۆی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی به‌رده‌وام”.
ئه‌گه‌ر هاوڵاتی ئه‌مریكییت و پێویستت به هاوكارییه، تكایه په‌یوه‌ندی به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بكه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه [email protected] یان كونسوڵخانه‌ی گشتی له هه‌ولێر به ئیمه‌یڵی [email protected].