دیمەنی کۆبوونەوەکە لە وەزارەتی دارایی عێراق
تەیف نیگەرانییەکانی وەرگرت
زمانی کوردی بۆ سیستمی ئەسیکۆدا زیاد دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزیری دارایی عێراق رێنمایی بە تیمەکان داوە؛ کە زمانی کوردیی بۆ ناو سیستەمی ئەسیکۆدا زیاد بکرێ، ئەوەش لە پاش کۆبوونەوەیەکی فراوان سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنیی گومرگییەکە لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8.4.2026، وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کردووە لە وەزارەتەکەی.
لە راگەیاندراوی کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکراوە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی گومرگی فیدراڵیی و هەرێم و تیمی پسپۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە چووە، تەیف سامی داوای کرد سەرجەم ناکۆکییە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەستنیشان بکرێن، بۆ ئەوەی رەزامەندیی فەرمییان بۆ وەربگیرێت.
لەو کۆبوونەە، بڕیار درا تیمێکی تایبەت لە هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە تیمی سەرپەرشتیاری سیستەمەکە.
باس لەوەش کراوە، پڕۆگرامێکی راهێنانی گشتگیر بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات تاوەکو ستانداردەکانی بەڕێوەبردنی گومرگی لە هەموو دەروازە سنوورییەکان یەک بخرێن.
هەروەها، تەیف سامی رێنمایی دا لە کاتی جێبەجێکردنی سیستەمەکەدا زمانی کوردیی شانبەشانی عەرەبیی و ئینگلیزیی بۆ رووکاری بەرنامەکە و فۆرمەکان زیاد بکرێت بۆ ئاسانکاریی بەکارهێنەران.