دەربەندیخان

کارمەندێکی پرۆژەی رووناکی کارەبا گرتی و گیانی لەدەست دا

+964

میلاد جەلال

کارمەندێکی پرۆژەی رووناکی لە دەربەندیخان لە کاتی کارکردن لەسەر ستوونێک، کارەبا گرتی و گیانی لەدەست دا.

ئامانج کەساس، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ى وت، “کەمێک پێش ئێستا لە کاتی کارکردنی کارمەندانی پرۆژەی رووناکی لە قەزای دەربەندیخان، یەکێک لەو کارمەندانە لەسەر ستوونێک بوو، کارەبا گرتی و گیانی لەدەست دا”.

كارمەندەكە گەنجە و ناوی راستی نەسرەدینە، تەمەنی نزیکەی 18 ساڵە، دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.

بەپێی زانیارییەکانی 964 تیمەکانی پرۆژەی رووناکی ماوەی ھەفتەیەکە لە قەزای دەربەندیخان دەستیان بە کارکردن کردووە بۆ ئامادەکاریی گەیشتنی پرۆژەکە بە قەزای دەربەندیخان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راگیرا

تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راگیرا