گەرووی هورمز
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێران:
“واشنتن پابەندە بەوە ئێران كۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز بكات و پیتاندنی یۆرانیۆمیش بەردەوام بكات”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتی کردەوە، واشنتۆن پابەندە بە بەردەوامیی کۆنتڕۆڵی ئێران بەسەر گەرووی هورمز و هەروەها قبوڵکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئەنجوومەنەكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ 8.4.2026 رایگەیاند، “ئەمریکا لە رووی بنەماوە پابەند بووە بە دەستدرێژینەکردن، هەروەها بە بەردەوامی کۆنتڕۆڵکردنی ئێران بەسەر گەرووی هورمز و قبوڵکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەمە جگە لە هەڵگرتنی سزا سەرەتایی و لاوەکییەکان و کۆتاییهێنان بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و دەستەی پارێزگارانی نەتەوە یەکگرتووەکان”.
ئەنجومەنەکە دەڵێت، “ئێران و چەکدارانی خۆڕاگری لە لوبنان، عێراق، یەمەن و فەلەستینی داگیرکراو گورزی مێژووییان لە دوژمن داوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێران و بەرەی خۆڕاگری دوای شەڕێکی مێژوویی وانەیەکی لەبیرنەکراویان بە دوژمنانی مرۆڤایەتی فێرکردووە”.
لە کۆتایی راگهیاندراوهكهدا هاتووە، “دوژمن لە دۆخێکی داڕماندایە و هیچ بژارەیەکی دیکەی نەماوە جگە لە تەسلیمبوون بە ئیرادەی گەلی ئێران و بەرەی خۆڕاگری”.
له 28ی شوباتی رابردوو شهڕی ئهمریكا و ئیسرائیل دژ به ئێران دهستپێكرد و بهرهبهیانی ئهمڕۆ ئاگربهست بۆ ماوهی دوو ههفته راگهیاندرا، بۆ ئهوهی ههردوولا گفتوگۆیهكان درێژه پێبدهن و بگهنه ئاشتی و رێككهوتنی ههمیشهیی.