کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر:

شەهیدبوونى ژمارەیەک هاوڵاتى بێتاوان و مەدەنى هەرێم، مایەى داخ و پەژارەیە

964+

وریا فەتاح

کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە بەیاننامەیەکدا سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی و بێتاوانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و رووداوەکەی ئیدانە کرد.

لە بەیاننامەکەی کونسوڵخانەدا هاتووە:”هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی و بێتاوانی هەرێمی کوردستانی عێراق بووە مایەی داخ و پەژارەیەکی زۆر. کونسوڵخانەی گشتیی ئێران لە هەولێر وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی شەهیدان، گەلی شەریف و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم رووداوە ئیدانە دەکات.”

کونسوڵخانەی ئێران هیوای خواستووە کە جارێکی تر ئاشتی و ئاسایش باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێتەوە و گەلانی ناوچەکە لە سایەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەدا بتوانن پەیوەندییە باشەکانیان قوڵتر بکەنەوە و ئاڵوگۆڕەکانی نێوانیان گەشە پێ بدەن.

هەرێمى کوردستان نامەى ناڕەزایەتى و نیگەرانى بە ئێران گ...

هەرێمى کوردستان نامەى ناڕەزایەتى و نیگەرانى بە ئێران گەیاند