فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە:

هەرێمى کوردستان نامەى ناڕەزایەتى و نیگەرانى بە ئێران گەیاند

964+
وریا فەتاح

لەسەر لێدوان و هەڕەشەکانى کۆنسوڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامى لە سلێمانى، فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان، نامەیەکى ناڕەزایەتى گەیاندە کونسوڵگەرى گشتیى ئێران لە هەولێر.

فەرمانگەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە،”ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی نیسانی 2026، لەسەر لێدوان و هەڕەشەکانی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی بەرامبەر بە خەڵک و قەوارەی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی ناڕەزایی و نیگەرانیمان گەیاندە کونسوڵگەریی گشتیی ئێران لە هەولێر”.