بەهۆی دۆخی ئێستای جەنگەوە

لە هەندێک  ئێزدینشین ئاهەنگگێڕان و سەردانی گۆڕستانی قەدەغەکرا

964+

فەرهاد حەسەن

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵایەتی ئێزیدی لە هەندێک ناوچە ئاهەنگگێڕان و سەردانی سەر گۆڕستانی قەدەغەکرد، ئەویش بەهۆی ئەم دۆخی جەنگەی ئێستا و وەکو هاوخەکییەکیش بۆ ئەو خێزانانەی کەسوکاتریان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا و ناسەقامگیری، و شەڕی بەردەوامی ناوچەکە، بە پێویستیان زانیوە ئەم بڕیارانە بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیانیان دەربکەن.

بەپێی بڕیارەکان، ئەمساڵ هیچ ئاهەنگ و گردبوونەوەیەک بۆ بۆنەی سەری ساڵ ئەنجام نادرێت، سەردانی کەسوکاری مردووان بۆ سەر گۆڕستانەکان کەمدەکرێتەوە تەنیا بۆ یەک رۆژ لە هەفتەیەکدا.

رێوڕەسمی نەریتی کە برتین لە زیارەتکردن، سەما و گردبوونەوە، بەڕێوە ناچێت، تەنیا زیارەتی سەر مەزارگەی شێخ مەند ئاسایی دەبێت.

ئەنجومەنی باڵا دەڵێت، ئەم بڕیارانەیان وەکو بەرپرسیارێتی بەرامبەر دۆخەکە راگەیاندووە، بۆ ئەوەی سەلامەتی گەلەکەیان لە ئەستۆ بگرن و هەمان کاتیش بۆ کەمکردنەوەی بارگرانییە لەسەر بنەماڵەکان لەم دۆخەی ئێستا.

ئاماژەی بەوەشکردووە. لە ئەنجامی ئەو رووداوانەدا لە ناو گەلەکەماندا لە ناوچە جیاجیاکاندا روویانداوە و شەهید و بریندار زۆرن، وەکو ئەرکی مرۆیی و ئەخلاقی هاودەنگی خۆیان لەگەڵ ئەم خێزانانە رادەگەیەنن

‌تۆمه‌تەکەی بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان و

‌تۆمه‌تەکەی بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان و "رفاندنی ژنانی ئێزیدی" بوو