"ئەو ئامێر و کارتە بە ئێمە جێبەجێ نابێ"

بەزمی غاز گەیشتە کەرکوکیش و بریکارەکان هاواریان لێ هەڵسا

964+

کاروان ساڵحی- کەرکوک

غازفرۆشەکانی کەرکوکیش دژی کارتە ئەلیکترۆنییەکە و دوو بوتڵەکە هاواریان لێ هەڵسا و دەڵێن بە ئێمە جێبەجێ ناکرێت.

هاوشێوەیی ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە کەرکوکیش ئامێری دابەشکردنی غاز بۆ وەکیلەکان دانرا و بۆیان هەیە لە مانگێکدا تەنیا دوو بوتڵ بدەن بە هاوڵاتیان، هەر ئەوەش نا، لەوێ نرخی هەر بوتڵێک لە حەوت هەزار دینارەوە کەمکراوەتەوە بۆ شەش هەزار دینار، بۆیە ئەمڕۆ بەشێک لە بریکارەکان گردبوونەوە و رایانگەیاند، نە ئامێرەکە بەباشی ئیش دەکات نە بۆشیان دەردێنێ، چونکە هەر بوتڵێک شەش هەزار دینار دەکەوێ لەسەریان.

بەرزان بەشار یەکێک لە بریکارەکان بە 964ـی وت، “ئەو ئامێرە بۆ من نابێت چونکە من دەچمە گوندەکان، ماڵ هەیە لە مانگێکدا هەشت بوتڵ سەرف دەکات، ئێستا چۆن دوو بوتڵ بەشی دەکات، ئەوەش کێشەمان بۆ دروست دەکات”.

جگە لە کێشەکانی خۆیان بریکارەکان دەڵێن، ماڵ هەیە تا ئێستاش کارتی ئەلیکترۆنی و فۆڕم بایەعی نییە، جگە لەوەش هەندێکیان بوتڵی هەولێریان هەیە و لەگەڵ هی کەرکوک جیاوازە و ئەوەش دیسان دەردەسەری و کێشەیەکی دیکەیە.

سەبارەت بەو بابەتە سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەوە بڕیارە بۆ ئەوەیە بریکارەکان تەنیا غاز لەو گەڕەکانە بفرۆشن کە بۆیان دیاریکراوە و نەیدەن بە پارێزگاکانی دیکە، واتە بۆ باشتر چاودێریکردنی پڕۆسەکە ئەو کارەیان کردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

غاز بە کارتی ئەلیکترۆنی دابەش دەکرێت و کێشەی

غاز بە کارتی ئەلیکترۆنی دابەش دەکرێت و کێشەی "بووک و زاواکان" چارەسەر دەکرێت

بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە نێوان کەرکوک و قەزای داقوق ...

بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە نێوان کەرکوک و قەزای داقوق تەقی