نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا - وێنە؛ سەرۆکایەتی هەرێم
بە تەلەفۆن قسەیان کرد
نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ راوەستانی شەڕ دەکەنەوە
964+
شۆڕش قادری
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ کردەوە، هاوکات شەرع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد کە ئەحمەد شەرع تەلەفۆنی بۆ نێچیرڤان بارزانی کردووە، دهربارهى دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەكانى، بيروڕايان گۆڕيوەتەوە و هەردوولا کۆکبوون کە گرنگی بە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە بدرێت و لەڕێی ئاشتیانەوە چارەسەری کێشەکان بکرێت.
دەقی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم لە خوارەوە؛
ئێوارهى دوێنێ دووشهممه 2026/4/6 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پهيوهندييهكى تهلهفۆنيى له بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی كۆمارى عهرهبيى سووریاوه پێگهيشت.
ههردوولا دهربارهى دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەكانى، بيروڕايان گۆڕييهوه. لهمبارهيهوه جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە. لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک ئەلشەرع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سووریا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق، لهگهڵ چهند پرسێكى جێى بايهخى هاوبهش، تهوهرێكى ديكهى پهيوهندييه تهلهفۆنييهكه بوو.