بەهۆی درۆنەوە دوو هاوسەر شەهیدبوون

ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە پێشمەرگە بووە و ئەمشەو واجبی نەبووە

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

درەنگانی ئەمشەو بە درۆن هێرشکرایە سەر ماڵی هاونیشتمانییەک لە هەولێر، لە ئەنجامدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا.

دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی درەنگانی ئەمشەوە رایگەیاند، کاتژمێر 12.15 خولەی شەو درۆنێكی بۆمبڕێژرکراو لە ئێرانەوە ئاراستەکرابوو، بەر خانووی هاونیشتمانییەک کەوت لە گوندی زەرگەزەویی لە ناحیەی دارەشەکران لە پارێزگای هەولێر، لە ئەنجامدا دوو هاوسەر بەناوی موسا ئەنوەر رەسول و مژدە ئەسعەد حەسەن شەهیدبوون

پەیامنێری 964 پەیوەندی کرد بە کەسوکارییەوە و وتیان، پیاوەکە پێشمەرگەیە و ئەمشەو واجبی نەبووە و لە ماڵەوە بووە، دوای ئەوەی تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی وەردەگرنەوە دەیبنەوە گوند و لەگەڵ هاوژینەکەی پێکەوە دەیاننێژن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بارەگایەکی پێ...

بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە