سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ
قسه‌ی نوێی هه‌یه
تره‌مپ له باره‌ی ئێرانه‌وه: سێشه‌ممه واده‌ی كۆتاییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كه‌مێك پێش ئێستا له واشنتن قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه دواواده‌یه بۆ ئێران سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن.
تره‌مپ وتی: شه‌ڕ به خێرایی كۆتایی دێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی داوایان لێكراوه جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌وانه‌شی ئه‌مریكا دانوستانیان له‌گه‌ڵ ده‌كات لۆژیك ده‌زانن و توندڕه‌و نین
هه‌روه‌ها وتی، شه‌ڕ په‌یوه‌ندی به یه‌ك شته‌وه هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به ده‌ست من بێت نه‌وته‌كه‌یان ده‌به‌م و رژێمی ئێرانمان به ته‌واوی له‌ناوبردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌وان لە ئێران لەناویان دەبەن و ئەگەر خۆیان بەدەستەوە نەدەن، هیچ وێستگەیەکی کارەبا و پردیان بۆ ناهێڵن.
له دواقسهشدا وتی: “به‌داخه‌وه گه‌لی ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه وڵاته‌كه‌مان”
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه “به كاتی ئه‌مریكا” دواوادهبێت بۆ رێككه‌وتن و ئاگربه‌ست له نێوان ئه‌مریكا و ئێران و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، ئێستا پاكستان و چه‌ند وڵاتێكی هه‌رێمی خه‌ریكن هه‌ردوولا رازیی ده‌كه‌ن رێكبكه‌ون.