کیلۆی تا 10 هەزار دینارە
نۆبەرەی رێواس هاتە بازاڕ و نێرینەکەی گرانترە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بارانبارینی باش بەهارەکەی خۆش کردووە و گیا بەهارییەکانیش وا وردە وردە دەکەونە بازاڕەوە و رەواجێکی باشیان هەیە، ئێستا نۆبەرەی رێواس هاتووە و نێرینەکەی گرانترە.
فرۆشیارێکی بەرهەمە بەهارییەکان لە هەولێر بە 964ـی وت، “دوو جۆر رێواس هەیە و نۆبەرەیان ئێستا کەوتووەتە بازاڕەوە، ئەوەی پێی دەڵێن نێرینە، گرانترە و کیلۆی بە 10 هەزار دینارە، بەڵام بە پەلکەکە هەرزانترە و کیلۆی شەش هەزار دینار دەکات”.
هەر رێواس نا دۆمەڵانیش بەڕێژەیەکی باش هەیە و کیلۆی لە نێوان 30 بۆ 35 هەزار دینار دایە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی