ئیسرائیل بە کلیکێک پەک دەخات

یانەیەکی شەوانە پلانەکەی ئەمریکا ئاشکرا دەکات

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ یەکێک لە بەهێزترین و گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژووی ئەمریکا بۆ رزگارکردنی فڕۆکەوانەکە ئەنجامدرا، بەڵام دیسانەوە چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکا تێکشکان.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کارووباری سەربازی دەڵێت، ئۆپەرسیۆنەکا زۆر گەورە بووە کە هێزی کۆماندۆ دابەزیون، بەڵام ئەو فڕۆکانە سەرەتا لەلایەن ئێرانەوە خراونەتە خوارەوە و دواتر ئەمریکا خۆی تەقاندونیەتییەوە.

ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی بەرنامەی ئەمجارە و دەتوانن بینەری تەواوی پرۆگرامەکە بن:

وردەکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکان و ئۆپەراسیۆنە بەهێزەکە
– فڕۆکەکانی ئەمریکا یەکەمجار لەلایەن ئێرانەوە لێیاندراوە
– ئۆپەراسیۆنەکەی کۆماندۆ لە مێژووی ئەمەریکا یەکەم بوو
– فڕۆکەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەیەکی ئەسفەهان دابەزین
– ئەو فڕۆکەوانەی دۆزرایەوە شارەزا بوو
– دابەزینی هێزی تایبەت بۆ ئەمریکا ئاسانە بەڵام زیانیان زۆر دەبێت
– تیشکدانەوەی ئەتۆم لە بوشەهرەوە زیان بە ناوچەکە دەگەیەنێت
– ئەمریکا ژێردەریایی ئەتۆمی هێناوەتە ناوچەکە
– ئەمریکا موشەکی مەترسیداری شەبەحی جوڵاندووە
– ئێران بۆ هێرشی زەمینی منداڵیشی چەکدار کردووە
– ئێران شانەی نوستووی لە کەنەدا و وڵاتانی دیکەش هەیە
– یانەیەکی شەوانە پلانەکەی ئەمریکا ئاشکرا دەکات
– هەواڵگری میسر نەیهێشتووە هێرشە قورسەکە بکرێت
– لابردنی جەنەڕاڵەکانی ئەمریکا کاریگەری خراپی دەبێت
– ئێران بە یەک کلیک ئیسرائیل پەک دەخات
– بە هاککردن درۆنێکی ئیسرائیلی دەسەتبەسەر کرد
– بەریتانیا جوڵەی لە ناوچەکە زۆر بووە و هەژموونی دەوێت

وردەکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکانی ئەمریکا

وردەکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکانی ئەمریکا