لە شارباژێر تەرمی هاوڵاتییەك لەناو پاسەكەیدا دۆزرایەوە
لە شارباژێر
تەرمی هاوڵاتییەك لەناو پاسەكەیدا دۆزرایەوە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لەناوچەی شارباژێڕ سەربە پارێزگای سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەك لەناو پاسەكەیدا دۆزرایەوە.
ئاری لەتیف وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، “دەمەو ئێوارەی ئەمڕۆ بە رووداوەكە زانراوە و بەدیاریكراوی لە نێوان گوندی بناویلە و شارستێن لە نزیك ناحیەی سیتەك روویداوە، هاوڵاتییەکە خەڵكی عەربەتە، تەمەنی 40 ساڵە و سایەقی هێڵی سەرچنار بووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بەوردی نەزانراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و تەرمەکەشی رەوانەی پزیشیکی دادی سلێمانی کراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری