ئاو هاتووەتە گیانی

وا بڕوات رێگەی حەمرین رۆدەچێ

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

رێگای بەنداوی حەمرین بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە خەریکە رۆدەچێت، پەیامنێری 964 دەڵێ، رێگاکە داخراوە کە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بە ناوچەکانی خوارووی عێراق دەبەستێتەوە.

ھەردوو رێگای ئیمام وەیس و پردە نوێیەکەی بەنداوەکەش، بەشێوەی کاتی دەکرێنەوە وەک رێگای بەدیل بەکاردێن بۆ ھاتوچۆی شۆفێران.

بە گوێرەی سۆراغی پەیامنێری 964، بەربەستی کۆنکرێتی لەو جێگایانەی رێگاکەش دانراوە، کە زۆر مەترسی ھەرەسھێنانی ھەیە بەھۆی شەپۆلی بەنداوەکەوە.

بەنداوی حەمرین، کە لەسەر رووباری سیروان بە دووری 100 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژھەڵاتی بەغدا دروستکراوە، ئامانجی سەرەکی بەنداوەکە کۆنترۆڵکردنی لافاو و ئاودێری و بەرھەمھێنانی کارەبایە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لەرێگەی رێككەوتنێكەوە بەنداوی دەربەندیخان فریای دەری...

لەرێگەی رێككەوتنێكەوە بەنداوی دەربەندیخان فریای دەریاچەی حەمرین دەكەوێت