له ئیداره‌ى راپه‌رین دوا واده بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزى كاره‌با دا‌نرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كارەباى ئیداره‌ى راپه‌ڕین دوا واده‌ى خۆى ئاشكرا كرد بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزى كاره‌با، به‌وه‌ى هەر هاوبەشێكی كارەبا له سنووره‌كه‌یان قه‌رزى پاره‌ى كاره‌باى زیاتر له 500 هەزار دینار بێت و تاكو 28ـى ئه‌م مانگه نەیداتەوە، كارەباكەی دەبڕدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپەڕین، لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە “هەر هاوبەشێكی كارەبای ماڵ، بازرگانی، پیشەسازی و كشتوكاڵی، قەرزداری پارەی كارەبا بێت و قەرزەكەی لەسەرووی 500 هەزار دینارەوە بێت، پێویستە لە ماوەی 15 رۆژدا سەردانی فەرمانگەی كارەبا بەشی فرۆشتنی وزەی كارەبا بكات بەمەبەستی دانەوەی قەرزی پارەی كارەبا.”
به‌پێی ئه‌و راگه‌یندراوه كه وێنه‌یه‌كی لاى 964ـه “ئەگەر لەو ماوەیەی دیاریكراوە قەرزی كارەبا نەدرێتەوە ئەوە كارەبای هاوبەشەكە دەبڕدرێت، تاكو پارەی كارەبا نەدات كارەباكەی بۆ ناگەڕێتەوە”.
بەپێی زانیارییەكانى 964، حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندووه كه بڕی زیاتر له ترلیۆنێک و 300 ملیار دینارە قەرزی كاره‌باى لایى هاوڵاتیانه به هەموو هاوبەش و پۆلە جیاوازەكانی كارەبا.
ئەو بڕە قەرزەش هەمووی لەسەر هاووڵاتیان نییە، بەڵکو بەشێکی لەسەر شوێنە بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و فەرمانگە حکوومییەکانە.