لە کەلار

بەشداربووانى پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون و کۆمپانیا گلەییان لە یەکترى هەیە

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

بەشداربووانى پڕۆژەی نیشتەجێبوونى” سەگرمە” لە شارى مەلار گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان بەرامبەر دواکەوتنی تەواوبوونی خانوووەکانیان دەربڕی، لە بەرامبەریشدا کۆمپانیای جێبەجێکار گلەیی لە بەشداربووان هەیە.

ئاریان ئیکرام، یەکێک لە بەشداربووانی پڕۆژەکە بە 964ـى راگەیاند: “پڕۆژەکە دەبوو لە 1ـی نیسانی ئەمساڵ تەواو بکرایە، بەڵام تا ئێستا خانوووەکان تەواو نەبوون، بۆیە ئێمە وەک بەشداربووان بڕیارمانداوە سکاڵای یاسایی لە دژی کۆمپانیاکە تۆمار بکەین.”

هاوکات رەحمان عەبدولکەریم، بەشداربووەیەکی دیکە ئاماژەی بەوە کرد، کە پڕۆژەکانی دەوروبەریان زۆربەیان تەواو بوون و کۆمپانیاکان ئاسانکارییان بۆ بەشداربووەکانیان کردووە، بەڵام لە پڕۆژەی سەگرمە هیچ کارئاسانییەکیان بۆ ناکرێت.

لە بەرامبەردا حەسەن عەزام، بەڕێوەبەری پڕۆژەی فەرمانبەرانی “سەگرمە” بە 964ـی وت: “ئێمە گلەییمان لە بەشداربووەکان هەیە نەک ئەوان، چونکە ئەرکی سەرشانی خۆیان جێبەجێ ناکەن و پابەند نین بە دانەوەی قیستە مانگانەکانیان، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی کارەکان دروست کردووە.”

پرۆژەی نیشتەجێبونی سەگرمە کە بۆ فەرمانبەران دروستکراوە لە کەلار، پرۆژەیەکی وەبەرھێنانە، لە ھەزار و 200 خانوو پێکدێت .

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی سەگرمە لە کەلار گردبو...

دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی سەگرمە لە کەلار گردبوونەوە