"دۆزەختان پیشان دەدەم"
ترەمپ بۆ ئێران: 48 کاتژمێرتان لەبەردەم ماوە
964+
وریا فەتاح
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکی کتوپڕ و هەڕەشەئامێزدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تروس سۆشیال” (Truth Social)، هۆشدارییەکی توندی دایە دەسەڵاتدارانی ئێران و مۆڵەتێکی کورت و دیاریکراوی بۆ دانان.
ترەمپ لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: “بەبیرهێنانەوەیەک؛ من 10 رۆژ مۆڵەتم دابوو بە ئێران بۆ ئەوەی رێککەوتنێک بکەن یان گەرووی هورمز بکەنەوە. ئێستا کات بەرەو تەواوبوون دەچێت.”
ترەمپ لە درێژەی هەڕەشەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تەنها 48 کاتژمێر ماوە و دەڵێت: “تەنیا 48 کاتژمێر ماوە پێش ئەوەی هەموو ‘دۆزەخ’ بەسەریاندا ببارێت.”
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، ترەمپ نووسیویەتی: “ستایش بۆ خودا! سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ.”
ئەم پەیامە توندەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە و ململانێی نێوان واشنتۆن و تاران گەیشتووەتە ئاستێکی هەستیار، بەتایبەت سەبارەت بە پرسی ئاسایشی دەریاوانی لە گەرووی هورمز و دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.